PM:07:15:31/07/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لوکاس پاکێتا لەسەر
گرەوکردن بێتاوان دەرچوو بەڵام بەهۆی پابەندنەبوون بە لێکۆڵینەوەکانەوە دادگایی
دەکرێتەوە.
لۆکاس پاکێتا ئەستێرەی یانەی وێستهام لە تۆمەتی گرەوکردن بێتاوان
دەرچوو، کە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تۆمەتبارکرابوو، ئەمەش دوای نزیکەی
دوو ساڵ لێکۆڵینەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دادگای ئینگلتەرا رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی پاکێتا
لە تۆمەتی گرەوکردنەکە بێتاوان دەرچووە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی تەواوەتی بە لێکۆڵینەوەکانەوە
دادگایی دەکرێتەوە.
پاکێتا وتی: لە
ئێستادا ناتوانم زۆر بڵێم، بەڵام سوپاسگوزاری خوای گەورەم و دڵخۆشم کە دەگەڕێمەوە
بۆ یاری تۆپی پێ بە تەواوی، هەروەها سوپاسی هاوسەرەکەم و تەواوی هاوڕێکان و
خێزانەکەم دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنیان.
دۆسیەکەی پاکێتا لە مانگی ئابی ساڵی 2023 دەستیپێکرد، تۆمەتەکانیش
بەبۆنەی وەرگرتنی کارتی زەردی بە ئەنقەست بوون لە یارییەکانی، لیستەر سیتی و
ئەستۆن ڤێلا لە نۆڤەمبەری 2022، لیدز لە ئایاری 2023 و بۆرنمۆس لە ئابی 2023.
لە دۆسییەکەدا هاتبوو کە پاکێتا خۆی گرەوی لەسەر یارییەکان نەکردووە،
بەڵام لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکانی رێککەوتووە و ئەوان سودمەندبوون لەو کارتە زەردانەی
کە پاکێتا وەری گرتووە.