PM:04:02:13/05/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید
میوانداری مایۆرکا دەکات و میلان و بۆڵۆنیاش یاری لوتکە دەکەن.
سبەینێ لە یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی
ئیسپانیا و لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ
بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ مایۆرکا دەکات.
ریاڵ مەدرید سێ یاری ماوە لەم وەرزەی خولی
ئیسپانیا و ئەگەر بیەوێت ببێت بە سپاڵەوان دەبێت لە هەر سێ یارییەکەدا بردنەوە
بەدەستبهێنێت و چاوەڕێی شکستی بەرشەلۆنەش بکات لە سەرجەمیاند کە ئەوەش ئەستەمە.
لە کاتژمێر هەشتیشدا، یانەی ڤیاڕیاڵ لە
یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی لیگانێس دەبێتەوە، دواتریش یانەی ڤالانسیا بەرامبەر
یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاریدەکات.
هەر سبەینێ بەڵام جامی ئیتاڵیا و لە
کاتژمێر 10، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و بۆڵۆنیا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ لە رۆمای
پایتەخت رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
میلان کە لە رابردوودا پێنج جار نازناوی
جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە دەیەوێت بۆ شەشەمینجار لە مێژوویدا ئەو نازناوە
بباتەوە، کۆتا جاریش لە ساڵی 2003دا بووەتە پاڵەوانی ئەو جامە، بۆڵۆنیاش ئامانجی
ئەوەیە بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامەکە بەدەستبهێنێت.
خ . ک