چاکسازی تۆتنهام بۆ وەرزی نوێ ئاشکرابوو

AM:11:52:10/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ڤیکاریۆ و رۆمیرۆ و پیدرۆ پۆرۆببن.

بەرپرسانی تۆتنهام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان لەم وەرزەدا بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری بەرچاو لە پێکهاتەکەیان ئەنجام بدەن.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە سپێرێز هەریەکە لە کریستیان رۆمیرۆ و ڤیکاریۆ و پیدرۆ پۆرۆیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تۆتنهام ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکەن کە ئۆفەر پێشکەش بکەن بەمەبەستی کڕینی یەکێک لەو سێ یاریزانە.

لەلایەکیترەوە سپێرێز بڕیاریداوە هەریەکە لە ڤان دی ڤین و سۆلانکێ و محەمەد قودوس و چاڤی سیمۆنس و جەیمس مادیسۆن و کۆلۆسۆڤسکی بهێڵێتەوە و بە هیچ نرخێک گفتوگۆ لەسەر بەرێکردنیان ناکەن، چونکە وای دەبینن دەتوانن ببنە یاریزانی کاریگەری پلانەکانی راهێنەر.