PM:12:16:13/05/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە لە بارودۆخێکی زۆر
باشدان و دەبێت ئەنجامەکانیان پێچەوانە بکەنەوە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا یانەی ئینتەر میامی
ئەمریکی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون و تووشی چوار
شکست بوون لە پێنج یاریدا.
خافێر ماسکێرانۆی راهێنەری ئەو یانەیە لە
وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا دوپاتیکردەوە کە بارودۆخی یاریزانەکانی و یانەکەیان باشە و
هیچ کێشەیەکس لە ژووری جلگۆڕیندا روینەداوە.
ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە، ئەوەی روودەدات
شتێکی ئاساییە لە تۆپی پێدا و کاتێک لە رووی توانای جەستەییەوە ئامادە نەبیت ئەوا
لە هەندێک کاتدا تووشی کێشەی لەو شێوەیە دەبیتەوە.
دەشڵێت، لەو رەخنانە تێدەگەم چونکە دوای
هەموو شکستێک راهێنەران و بەشێک لە یاریزانەکانیش رووبەڕووی ئەم بارودۆخە دەبنەوە
بەڵام دەبێت بەهێز بین و لە یارییەکانی داهاتوودا کاردانەوەیس ئەرێنیمان هەبێت.
خ . ک