PM:07:37:25/04/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند ئامانجیان بردنەوەی سێ
نازناوەکەیە و دەجەنگن لە پێناویدا قورسی یارییەکەش دەزانن بەرامبەر ریاڵ مەدرید.
هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش
یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید وتی: ئامانجمان بردنەوەی نازناوەکەیە، بەڵام
قورسی یارییەکە دەزانین چونکە بەرامبەر ریاڵ مەدریدە کە بێگومان یانەیەکی گەورەیە.
فلێک وتیشی: هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و
دەجەنگین لە پێناو بردنەوەی یارییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا یاریگا و کەشوهەواکەمان بە
دڵە و دەمانەوێت چێژی لێوەربگرین.
دەشڵێت: ئێمە
نیشانی دەدەین کە لە یاریگادا شەڕ بۆ
ئەم نازناوە دەکەین، دەمانەوێت بە
هەمان شێواز ئاسایی خۆمان یاریی بکەین، بەڵام ریاڵ مەدرید توانای ئەوەی هەیە
ئازارمان بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت هەموو رۆژێک
ئەزموونی زیاتر وەربگرن و زیاتر فێربن، لامین یامالیش یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە و
پێیوایە بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.