رۆناڵدۆ بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات؟

PM:01:38:11/03/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەنگۆکانی بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە مۆندیالی یانەکان زیادبوون بەڵام تاوەکوو ئێستا ناوی یانەکە ئاشکرا نەکراوە.

پاڵەوانێتی ئەمساڵی مۆندیالی یانەکان، گەورەترینی مێژووە و 32 یانە بەشداری تێدادەکەن، بڕیارە پاڵەوانیەتییەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

لە چەند مانگی رابردوودا، دەنگۆی جیاواز بۆ بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە پاڵەوانیەتییەکە بڵاوکرانەوە و لەوانە باسی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ هیلالی سعوودی دەکرا، بەڵام ستیڤ کالزادا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیلال بە زوو دەنگۆی گواستنەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکەی رەتکردەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەهلی میسڕی وەڵامی دەنگۆکانی گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ یانەکەی رەتکردەوە، خالید مورتەجا ئەندامی دەستەی کارگێڕ یانەکە روونیکردەوە، لەسەر داوای راهێنەر، یاریزان دەگوازنەوە و ناکرێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکدا بکەین تەنیا لەبەر ئەوەی ناوێکی گەورەی هەیە لە تۆپی پێدا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە رۆژنامەنووسی سعودی عەبدولعەزیز مرێسل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کە ئەستێرە پورتوگالییەکە بەشداری جامی جیهانی یانەکانی داهاتوو دەکات.

مرێسل رەتیکردەوەتەوە شێوازی گواستنەوە و بەشداریکردنی رۆناڵدۆ لە پاڵەوانێتییەکەدا ئاشکرا بکات، بەڵام ئەم دەنگۆیانە گۆمانەکانی رۆشتنی یاریزانەکە لە نەسڕ زیاتر دەکات.

چ،س