ماوەی سزاکەی پۆگبا کۆتایی هات

PM:12:50:11/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ سزای سڕکردنەکەی پۆگبا کۆتایی هات و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بەهەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی دەیەوێت.

پۆڵ پۆگبا لە مانگی هەشتی 2023دا بۆ ماوەی چوار ساڵ سڕكرا بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش ئەمەش وایکرد یوڤێنتۆس گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، دواتر سزاکەی کەمکرایەوە بۆ 18 مانگ و ئەمڕۆش بەفەرمی کۆتایی هات.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەهیوابوو بەر لە تەواوبوونی ماوەی راگرتنەکەی یانەیەک بدۆزێتەوە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە هیچ یانەیەک گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا نەکردووە.

سەرچاوەکان بڵاوییان کردووەتەوە پۆگبا دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە لە سعوودیە یان ئەمریکا یاری بکات، بەڵام دەیەوێت لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بمێنێتەوە چونکە ئامانجی بەشداریکردنە لە جامی جیهانی 2026 لەگەڵ وڵاتەکەی.

لەماوەکانی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە رەنگە بگەڕێتەوە مانچیستەر یونایتد یاخود پەیوەندی بە مارسیلیای فەڕەنسییەوە بکات، بەڵام تا ئێستا تەنها پڕوپاگندەیە و یاریزانەکە دەبێت لە گەڕان بەردەوام بێت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەک.



چ،س