PM:12:00:11/03/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح خۆی
پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بۆئەوەی وەرزی داهاتوو لەو یانەیە کاروانی یاریکردنی
درێژە پێبدات.
داهاتووی محەممەد
سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تا ئێستا ڕوون نییە، سەرەڕای نزیکبوونەوەی
ماوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.
گرێبەستەکەی
یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی تا کۆتایی هاوینی داهاتووی بەردەوام دەبێت، واتە مافی ئەوەی
هەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکی تر بکات بۆ ئەوەی لە مێرکاتۆی داهاتوودا
پەیوەندیان پێوەبکات.
ڕۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاح خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ
لەسەر ئەگەری پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنییەوە بکات.
هەرچەندە سەڵاح
بە تەواوی لەگەڵ شێوازی بەرشەلۆنەدا دەگونجێت، بەڵام گرێبەستەکە ئاسان نابێت، بەتایبەتی
کە ئەستێرە میسرییەکە موچەی 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و بەمەش کێشەی دارایی بۆ
بلەوگرانا دروست دەکات.
محەمەد سەڵاح
لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشداریی لە 41 یاری کردووە لەوماوەیەدا توانیوێتی 32
گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات.
چ،س