یانەیەکی ئیسپانی بەجدی ڤاندایکی دەوێت

AM:11:11:11/03/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدریدش هاتە ریزی ئەو یانانەی کە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڤاندایک بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

پاش ئەوەی تاوەکوو ئێستا ڤێرجڵ ڤاندایک لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ نەگەشتووەتە رێککەوتن سەبارەت بە نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی و ئەگەر بەم شێوازە بەردەوامبێت لە هاوینی داهاتوودا دەبێتە یاریزانی خۆڕای، هەربۆیە یانە گەورەکانی وەک ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان و لە ئێستاشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵی ڕازیکردنی ئەو بەرگریکارە دەدەن.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە دیگۆ سیمۆنی دەیەوێت بەردەوامبێت لە دروستکردنی یانەیەکی باش بۆئەوەی بتوانن لە ڕکابەریکردنی نازناوەکان بەردەوامبن، هەربۆیە هەوڵی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە هۆڵەندییە دەدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی زۆری خواست لەسەر یاریزانەکە قورسە یانە ئیسپانییەکە لە گواستنەوەی ڤاندایک سەرکەوتوو بێت.

ڤێرجڵ ڤاندایک لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە ئاستێکی باش پیشکەش دەکات و بەدرێسی لیڤەرپوڵ بەشداری 309 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرز پیشکەش بکات.



چ.س