AM:10:29:11/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی دەیانەوێت لە هاوینی
داهاتوودا نیڤێس لە پاریس سان جێرمان بگوازنەوە.
ئاستە بەرزەکەی جواو نیڤێس بەسەرکردایەتی لویس ئینریکی
لەگەڵ پاریس پێشکەشی دەکات، بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و لە
ئینگلتەرا و ئیسپانیاوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە ریاڵ مەدرید ئامادەیە
هەموو هەوڵێک بدات بۆئەوەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بگوازێتەوە.
لەهەمان کاتدا لەسەرداوای پیپ گواردیۆلا مان سیتی
ئامادەن ڕکابەری مێرێنگی بکەن و لەهاوینی داهاتوودا نیڤێس بگوازنەوە ریزەکانیان.
گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاسان نابێت چونکە یەکێکە لەو
یاریزانانەی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بە بەشێکی سەرەکی پلانەکانی یانەکەی
دادەندرێت، لە هێڵی ناوەراستدا هەربۆیە پاریس سان جێرمان بە ئاسانی دەستبەرادری
نابێت.
گرێبەستی جواو نیڤێس لەگەڵ یانە فەڕەنسییکە لە هاوینی
ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و لەگەڵ پاریس بەشداری 36 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی چوار گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.
چ،س