بەرشەلۆنە ناتوانێت گرێبەستی ئینیگیۆ مارتینێز نوێبکاتەوە

AM:11:05:22/02/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێگری لە بەرشەلۆنە دەکرێت پارێزگاری لە ئینیگیۆ بکات بەهۆی کێشە داراییەکانیەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵەکانی بەردەوام بووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئینیگیۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەکەیان تا چەند ساڵێکیتر.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایکردووە، یانەی بەرشەلۆنە وەڵامێکی سەرسوڕهێنەری وەرگرتووە لەلایەن رابیتەی یاریزانانی خولی ئیسپانیەوە لەسەر ئەو بابەتە.

مۆندۆ ئاماژەی بەوەداوە، رابیتەی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنەیان ئاگادارکردووەتەوە کە ناتواننن گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێزی نوێبکەنەوە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا کێشە داراییەکانیان چارەسەر نەکردووە.

نوسیویەتی، گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و مافی ئەوەشی هەیە کە تاک لایەنە نوێیبکاتەوە ئەگەر بەشداری رێژەی لە سەدا 60ی یارییەکانی یانەکەی کرد بەڵام ئێستا یاریزانەکە و یانەکەش رووبەڕوی کێشەی نوێ بونوتەوە.

دەشڵێت، پێویستە یانە کەتەلۆنییەکە خەرجی مووچەی یاریزانانی یانەکەی کەمبکاتەوە ئەگەر بیەوێت گرێبەستی یاریزانەکانی نوێبکاتەوە بەڵام ئەگەر ئەو کارە ئەنجامنەدات ئەوا چەند یاریزانێکی بێبەرامبەر لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکە جێدەهێڵن چونکە گرێبەستەکانیان نوێ ناکرێتەوە.

خ . ک