جامی ئاسیای خوار تەمەن 20 ساڵ.. عێراق بە ئوسترالیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد

PM:06:10:22/02/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 20 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە ئوسترالیا دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

لە یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای خور تەمەن 20 ساڵ، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی ئوسترالیا بووەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 15 ئەمیر فەیسەڵ عێراقی پێشخست بەڵام یۆڤانۆڤیچ لە خولەکی 32 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، چوار خولەک دوای ئەو گۆڵەش موستەفا قابیل دووبارە عێراقی پێشخستەوە، تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئوسترالیا کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 62 و 74 دوو گۆڵیان لە رێگەی کیکیانیس و ئەلیکساندەر فیلیپ تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئوسترالیا کۆتایی هات و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی، عێڕاقیش بەم شکستە ماڵئاوایی کرد و هەلی گەیشتنی بە مۆندیالی لاوان لەدەستدا.
بیلال کاکە