ئەنچیلۆتی باسی ئەسینسۆ دەکات

PM:06:29:22/02/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەکرد ئەسینسۆ یاریزانێکی گرنگی پلانەکانێتی و بەردەوام هەوڵ دەدات ئاستی بەرەوپێشەوە ببات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش ڕووبەڕووبونەوەی جیرۆنا وتی دەمەوێت لە خولی ئیسپانیا ڕکابەرییەکی پاک ببینین و سەرجەم یانەکان مافی خۆیان پێبدرێت.

سەبارەت بە ڕکابەری ئەم وەرزەی خولەکەی ئاماژەی بەوەکرد یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕکابەری بەهێزن و تاوەکوو کۆتا هەفتە هیچ پاڵێوراوێکی سەرەکی دەرناکەوێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەکرد بەرامبەر جیرۆنا ئەلابا دەتوانێت یاری بکات و سیبایۆسیش ماندووە وەک هەموو یاریزانەکانیتر، چونکە خشتەی یارییەکان زۆر چرە.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەنچیلۆتی وتی ناتوانم دڵی هەموو کەسێک لە خۆم ڕازی بکەم گرنگ ئەوەیە هاندەران و یاریزانانەکانم لە کارەکانی من ڕازی بن.

ئاماژەی بەوەکرد دەبێت قبوڵی بکەین بێلینگهام لەگەڵمان نابێت بەڵام هەوڵ دەدەین ماوەی سزاکەی کەم بکەینەوە.

سەبارەت بە ئاستی رائول ئەسینسۆ ئەوەی ئاشکراکرد یاریزانێکی گرنگی یانەکەیانە و بەردەوام ئاستی گەشە دەکات.

لە کۆتاییدا وتی ئەگەر زۆرە ڤالڤێردی بۆ ئەم یارییە پشوو وەربگرێت و چونکە ماوەیەکی زۆرە بەسەرەکی و لەسەریەک یاری دەکات