ریزبەندی باشترین یانەی ئەم وەرزەی ئەوروپا بڵاوکرایەوە

AM:11:47:21/02/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ باشترین یانەی ئەم وەرزەی ئەوروپایە و بەرشەلۆنە دووەمە و ریاڵ مەدرید لە پلەی دەیەمدایە.

پێگەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا نوێترین ریزبەندی یانەکانی بڵاوکردەوە لەسەر ئاست و ئەنجامەکانیان لەسەرجەم پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان و کێشورەکەدا.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە هۆی ئەوەی لە پێشەنگی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ و پێشەنگی پریمەر لیگدایە، بە کۆکردنەوەی 27 هەزار و 500 خاڵ لە پلەی یەکەمی باشترین یانەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپادا دەبینرێت.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە بە 26 هەزار و 250 خاڵ بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابی هەیە و لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە و بە پلەی دووەمیش کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ هێنا.

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیش 26 هەزار خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە بە جیاوازی تەنها 250 خاڵ لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کە لە پلەی چوارەمدایە.

یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایەر لیڤەرکوزن و لیل و ئەستۆن ڤیلا و بروسیا دۆرتمۆند لە پلەکانی پێنجەم تا نۆیەمدان، ریاڵ مەدریدیش بە 21 هەزار خاڵ پلەی دەیەمی ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپای گرتووە.

خ . ک