PM:07:26:22/02/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا رایگەیاند محەمەد سەڵاح یەکێکە لە باشترین یاریزانی مێژووی خولی ئینگلتەرا و سڵۆتیش وتی ڕووبەڕووی یانەیەکی بەهێز دەبینەوە.
پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد یاری نەکردنی کیڤن دی برۆین بەرامبەر ریاڵ مەدرید بڕیارێکی هونەری بوو پەیوەندی بە پێکانی ئەو یاریزانەوە نەبوو بەڵکوو ئامادەیە بۆ یاریکردن و هیچ کێشەیەکی نییە.
سەبارەت بە عومەر مەرموش وتی یاریزانێکی بەتوانایە و لە خولی ئەڵمانیا ئەوەی سەلماندووە و هیوادارم لێرەش هەمان ئاست پێشکەش بکات.
لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد هەرکاتێک یاریزانێک یاری ناکات دواتر قسەم لەگەڵ ناکات سەبارەت بە هۆکاری یاری نەکردنی بەڵکوو دەزانن ئەو بڕیاری منە.
لەلایەکترەوە ئارنی سڵۆت وتی وەک چۆن یاری رابردوومان بەرامبەر یانەیەکی بەهێزی وەک ئەستۆن ڤێلا بوو، ئێستاش ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ دەبینەوە چونکە مان سیتیش زۆر بەهێزە.
وتیشی گرنگی بە یاری ئارسناڵ نادەین و تەنها هەوڵ دەدەم یاریزانەکانم لەسەر ئەوە رابهێنم سەرنجیان لەسەر یانەکەمان بێت، چونکە بەو شێوازە ئەگەری سەرکەوتنمان زیاترە.
سەبارەت بە ڕووبەڕوبونەوەی پاریس سان جێرمان وتی یانەیەکی زۆر بەهێزن و خاوەن یاریزانی باش و راهێنەری نایابن و یارییەکی قورس چاوەڕوانمان دەکات.
لەدرێژەی قسەکانیدا لەسەر پاریس ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لە خولی ناوخۆی تاوەکوو ئێستا شکستیان نەهێناوە ئەمەش مانای ئەوەیە یانەیەکی زۆرباشن.
لە کۆتایدا ئەوەی ئاشکراکرد تاوەکوو ئێستا هیچ نازناوێکیان یەکلانەکردووەتەوە بەڵکوو پێویستە بەردەوامبن لە کارکردن