PM:07:34:22/02/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە هۆڵشتاین هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 23ـی خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هۆڵشتاین.
تایمی یەکەم، یاریزانەکانی ئەلۆنسۆ ئاستێکی نمونەییان پیشاندا و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی نۆ و 45 لە رێگەی پاتریک چیک و ئەمین عەدلی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە ریتمێکی خاو بەردەوامی هەبوو، هیچ لایەکییان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی لیڤەرکوزن کۆتایی هات، بەو ئەنجامە لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.
بیلال کاکە