ئایا گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی دەڕوات؟

AM:10:33:22/02/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا هەست بە دڵتەنگی دەکات و ئەگەری هەیە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

هەرچەندە پیپ گواردیۆلای ئیسپانی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵیتر لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی نوێکردەوە بەڵام مانەوەی ئەو راهێنەرە لە یانە ئینگلیزییەکە مسۆگەر نییە.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی دەرگاکایان بۆ پیپ گواردیۆلای راهێنەریان کردووەتەوە ئەگەری نیازی رۆیشتنی هەیە.

بەرنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، راهێنەرە ئیسپانییەکەش هەست بە نیگەرانی و دڵتەنگی دەکات لە مانچستەر سیتی و پێیوایە مانەوەی لەو یانەیە زیانی زیتر دەبێت لە سوود.

دەشڵێت، دوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنز لیگ و دوو شکستی بەدوای یەک بەرامبەر ریاڵ مەدرید کێشە لە نێوان بەرپرسانی مانچستەر سیتی و پیپ گواردیۆلای راهێنەریان دروستبووە ئەوەش مانەوەی خستووەتە گومانەوە.

دوپاتیکردووەتەوە کە ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی راهێنەرە ئیسپانییەکەدایە و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا بە دڵنیاییەوە لەنێو یانە ئینگلیزییەکە رێگری لێناکرێت و رێزی بڕیارەکەشی دەگرن.

گواردیۆلا لە 2016ەوە راهێنەرایەتی مانچستەر سیتی وەرگرتووە و لە 512 یاریدا 369 بردنەوە و 64 یەکسانبوون و 79 شکستی هەیە، 18 نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک