ئارسناڵ 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەستێرەیەکی لاوی ریاڵ مەدرید داناوە

PM:06:18:21/02/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئیندریک تەرخانکردووە بەڵام یاریزانەکە رایگەیاند دڵخۆشە لە ریاڵ مەدرید.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپۆرتس کیدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هاتووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی ئیندریک فیلیپی یاریزانی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو.

سەرچاوەکە دوپاتیکردووەتەوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز تواناکانی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بەرز دەنرخێنێت، لەبەر ئەوە یانەکە ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆی پێبدات.

ئەمە لە کاتێکدایە ئیندریک دەڵێت: بوونم لە ریاڵ مەدرید شەرەفێکی گەورەیە بەڵام ئاڵانگارییە، دڵخۆشم لەو یانەیە و لە تەنیش یاریزانە بەهرەمەندەکان یاریی دەکەم و دەبێت هەموو رۆژێک باشترینبم بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەواندابم.

ئیندریکی تەمەن 18 ساڵ ئەم وەرزە بە شێوەی یەدەگ لەگەڵ مێرەنگێ یاریی دەکات و تەنیا 401 خولەک بەشداریی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێنج گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە.
بیلال کاکە