PM:03:54:21/02/2025
560 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ مانچستەر یونایتد بەرامبەر سۆسیداد یاریدەکات و رۆما
رووبەڕووی بلباو دەبێتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی 16ی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگی
راکێشا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رووبەرووی یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی
دەبێتەوە.
لە یارییەکی بەهێزی هەمان قۆناغدا، هەردوو یانەی رۆمای ئیتاڵی و ئەتلەتیک
بلباوی ئیسپانی رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لازیۆش بەرامبەر ڤیکتۆریا پلز یاریدەکات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەرامبەر ئەلکەماری هۆڵەندی
یاریدەکات و ئەیاکس رووبەڕووی ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتەوە، لیۆن و فەنارباخچە و
ئۆلۆمپیاکۆس بەرامبەر ستیوا بوخارست و گلاسکۆ رینجەرز و بودۆ گلیمت یاریدەکەن.
بڕیارە یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ لە شەشی مانگی ئازاری
داهاتوو ئەنجامبدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 13ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.
خ . ک