PM:03:19:21/02/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال دوپاتیکردەوە چەند جارێک لە بڕیارەکانی فلێک تووڕە بووە و میسیش
باشترین یاریزانی تۆپی پێیە.
لامین یامالی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی
موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، هیچ کاتێک حەزی بە گۆڕانکاری کردن نییە و نایەوێت لە
تایمی دووەمدا دابنیشێندرێت بەڵام کاتێک ئەوەش روودەدات بە دڵنیاییەوە پشتیوانی
هاوڕێکانی دەکات لە پێناو بردنەوە.
یامال دەڵێت، لە یارییەکەمان بەرامبەر ئەتڵانتا تووڕە بووم لە بڕیاری هانسی
فلێک کاتێک گۆڕانکاری پێکردم چونکە من دەمەوێت هەموو کاتێک یاری بکەم و لە یاریگادا بوونم هەبێت بەڵام دواتر ئەو
راهێنەرە هۆکارەکەی بۆ رونکردمەوە کە منیشی دڵخۆشکرد چونکە دەیویست لە ماندوو بوون
و پێکان بمپارێزێت.
دەشڵێت، هانسی فلێک هەستێکی جیاوازت پێدەبەخشێت و بە باشترین شێوە مامەڵە
لەگەڵ یاریزانەکان دەکات، هەموومان سەرسامین بەو سۆز و خۆشەویستییەی کە ئەو
راهێنەرە هەیەتی بۆمان.
لە وەڵامی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ، یامال دوپاتیکردەوە کە لیۆنێل
میسی باشترینە بەهۆی ئەو ئەزمونە نایابەی لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکانی هەیبووە،
کریستیانۆش یەکێکە لە باشترینەکانی تۆپی پێ بەڵام میسی سەرسوڕهێنەر بووە.
خ . ک