PM:02:39:21/02/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ دێربی ئەنجامدەدەن و بەرشەلۆنە و
لیڤەرپوڵ بەرامبەر بەنفیکا و پاریس یاریدەکەن.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری نیۆنی سویسرا
تیروپشکی قۆناغی 16ی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگی راکێشا.
لەو قۆناغەدا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری دێربی مەدریددا
رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاونیشتمانی دەبێتەوە، ئارسناڵیش بەرامبەر
ئایندهۆڤن یاریدەکات و براوەشیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی بەنفیکای
پورتوگالی دەبێتەوە و براوەشیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر براوەی
دۆرتمۆند و لیل یاریدەکات.
هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکوزن و بایرن میونشنی ئەڵمانیش بەرامبەر یەکتر
یاریدەکەن و ئینتەریش رووبەڕووی فاینۆرد دەبێتەوە، براوەشیان لە قۆناغی هەشتیدا
بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی پاریس سان
جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە و دواتریش براوەیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر
براوەی یاری ئەستۆن ڤێلا و کلوب بروج یاریدەکات.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویکردەوە، یارییەکانی چوونی
قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ لە چوار و پێنجی مانگی سێ ئەنجامدەدرێن و یارییەکانی
گەڕانەوە لە 11 و 12ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن، یاری کۆتایی ئەم وەرزەی
پاڵەوانێتییەکەش لە 31ی مانگی پێنج لە یاریگای ئالینز ئارینای تایبەت بە یانەی
بایرن میونشن ئەنجامدەدرێت.
خ . ک