مانچستەر یونایتد چاودێری تیۆ هێرناندێز دەکات

PM:02:26:21/02/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد چاودێری تیۆ هێرناندێز دەکات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا بیگوازێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەتایبەت دوای ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی یانەکەی ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ بکات، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە کارگێڕی ئەی سی میلان ئامادەن تیۆ هێرناندێز بفرۆشن.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی ئەستێرە فەرەنسیەکە دەکات لەگەڵ یانەکەی شاری میلانۆ و هەڵوێستی یاریزانەکەیان دەوێت.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە کە بەرپرسانی مانچستەر یونایتد لە پێناو بەهێزکردنی باڵی بەرگری چەپی یانەکەیان بڕیاریانداوە گرێبەست لەگەڵ تیۆ هێرناندێز ئیمزابکەن.

دەشڵێت، تەنانەت یەکێک لە ئەندامانی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی میلان ئەنجامداوە و داوای نرخی ئەو یاریزانەی لێکردوون کە بە نیازن بیفرۆشن.

رونیشیکردووەتەوە، لەنێو یانەی ئەی سی میلان بێزارن لە هەڵسوکەوتەکانی تیۆ و تەنانەت ئەو یاریزانەش پەیوەندی لەگەڵ راهێنەر و هاندەرانیشدا باش نییە، لە ئێستاشدا مانچستەر یونایتد چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گەڕانەوە بۆ ریاڵ مەدرید دووربخاتەوە.

خ . ک