ئینتەر پێکانی سۆمەری لە دەستیدا راگەیاند

PM:01:38:21/02/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر پێکانی سۆمەری لە دەستیدا راگەیاند و رۆژنامەکانیش دوپاتیانکردەوە نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە، یان سۆمەری گۆڵچی سویسری یانەکەیان لە راهێنانەکانی رۆژی پێنجشەممە تووشی پێکانبووە.

یانەکە ئاشکرایکردووە، سۆمەر تووشی شکانبووە لە پەنجە گەورەی دەستی راستیدا و دواتر پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکەکانی یانەکەیاندا دەبێت.

هەرچەندە یانە ئیتاڵیەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی سۆمەری گۆڵچی دیاری نەکردووە بەڵام رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە گۆڵچییە سویسریەکە ماوەی یەک مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یان سۆمەر لەم وەرزەدا بەشداری لە 35 یاری ئینتەر میلان کردووە، 28 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە 19 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.

خ . ک