PM:01:11:21/02/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پارێزەری مباپێ هەڕەشەی توند لە پاریس دەکات و ئاگاداری کردوونەتەوە کە
شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانە بدەن.
لە ماوەی رابردوودا، دادگای وەرزشی فەرەنسا یانەی پاریس سان جیرمانی ناچار
کرد کە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بە کیلیان مباپێی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان بدەن چونکە
مافی خۆیەتی بەڵام تا ئەم ساتە بەرپرسانی پاریس بێدەنگن لەو بابەتە.
مباپێ پێش ئەوەی یانەی پاریس سان جیرمان جێبهێڵێت و بە دیاریکراوەی لە کۆتا
سێ مانگی وەرزی رابردوودا مووچەکەی لەلایەن یانە فەرەنسیەکەوە راگیرا و ئەوەش بە
بڕیاری ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە بووە بەهۆی ئەوەی مباپێ ئامادەنەبوو
گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە کرد.
لە نوێترین پێشهاتدا، دیلیڤین ڤێرهایدنی پارێزەری کیلیان مباپێ هەڕەشەی لە
یانەی پاریس سان جێرمان کردووە کە ریکاری توندتر لە دژیان دەگرنە بەر ئەگەر
بەخێرایی ئەو برە پارەیە بە ئەستێرە فەرەنسییەکە نەدەن.
وتویەتی، کارگێڕی پاریس بڕی 36 ملیۆن یۆرۆی مباپێ وەک پاداشت قەرزارە لەگەڵ
19 ملیۆن یۆرۆ کە مووچەی ماوەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیرانی ساڵی 2026ە و
دەبێت بە خێرایی بینێرێت بۆ ئەو یاریزانە چونکە ئەوە بڕیاری دادگایە، ئەگەر ئەو
کارە نەکەن ئەوا بە دڵنیاییەوە سکاڵاکە دەبەنە فیفا و دواتر سزای سەر ئەو یانەیە
قورستر دەبێت.
خ . ک