هاندەرانی بەرشەلۆنە میسی لەبیر ناکەن

PM:12:29:21/02/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانی بەرشەلۆنە میسی لەبیر ناکەن و درێسی ئەو یاریزانە لەنێو پڕ فرۆشتریندایە.

پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی تا ئەم ساتەش لەنێو دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنەدایە و خۆشەویستی خۆی لەدەستنەداوە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئەوەی میسی لە هاوینی ساڵی 2021 یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت بەڵام هێشتا یاریزانە دڵخوازەکەی نێو هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەیە.

رونیشیکردووەتەوە، درێسی میسی لە ئێستادا سێیەم پڕ فرۆشترینە لە نێو گەنجینەی یانەی بەرشەلۆنە کە لەلایەن هاندەرانەوە دەکڕدرێن ئەوەش سودێکی دارایی زۆری بە یانە ئیسپانییەکە گەیاندووە.

نوسیویەتی، درێسی لامین یامال لە پلەی یەکەمی پڕ فرۆشترین درێسەکانی یانە کەتەلۆنیەکەدایە و درێسی لیڤاندۆڤسکیش دووەمە بەڵام هاندەرانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت پشتی درێسەکەیان ژمارە 10 و ناوی لیۆنێل میسی لەسەر بنوسرێت.

خ . ک