AM:11:05:21/02/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان ئامادەیە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ لیاو بفرۆشێت و چێڵسی و بەرشەلۆنەش
چاودێری دەکەن.
لە چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە رافاێلی لیاوی
پورتوگالی و هێرشبەری ئەی سی میلان یەکێکە لە بژاردەکانی بەردەم یانەی بەرشەلۆنە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە گڵۆپی
سەوزی بۆ هەڵکراوە ئەگەر سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە پورتوگالیەکە ئیمزابکات.
لاگازێتا ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی میلان ئامادەن گرنگی بەو ئۆفەرانە بدەن
کە پێشکەشیان دەکرێت بەرامبەر فرۆشتنی رافاێل لیاو، لە ئێستاشدا بڕی 75 ملیۆن
یۆرۆیان لەسەر نرخەکەی داناوە.
ئەو رۆژنامەکە دەڵێت، گواستنەوەی لیاو لەلایەن بەرشەلۆنەوە کارێکی ئاسان
نابێت چونکە چەند یانەیەکی تریش چاودێری هەمان یاریزان دەکەن کە ئەوانیش چێڵسی و
پاریس سان جێرمان و ئارسناڵن.
لیاوی 25 سال گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەی سی میلان لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و
تا ئێستاش لە 245 یاریدا 67 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 57 ئەسیستی هەیە،
نازناوێکی خولی ئیتاڵیای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک