خولی ئیتاڵیا.، یۆڤانتۆس لە ئینتەری بردەوە

AM:12:39:17/02/2025

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە ئینتەر.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 25ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاری دێربی ئیتاڵیا و لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلان بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکی مەترسیداریان کردە سەر یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 74 سیکۆ کۆنسێساو گۆڵێکی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، ئینتەر هەلی چوونە پێشەنگی ریزبەندی لەدەستدا و بە 54 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، یۆڤانتۆسیش 46 خاڵی هەیە و چووە پلەی چوارەم.
خ . ک