راهێنەری عێراق دوای بردنەوەکەیان چی وت؟

PM:10:36:16/02/2025

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عیماد محەمەد دوپاتیکردەوە یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و رووبەڕووبوونەوەی داهاتووشیان قورس و یەکلاکەرەوەیە.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، عیماد محەمەد دوای بردنەوەیان لە سعودیە ڕایگەیاند، سەرکەوتنێکی شایستەیان بەسەر سعودیە بەدەستهێناوە لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 20 ساڵان.

ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکەی سەختیان ئەنجامدا بە تایبەت کە یاریزانێکیان بە کارتی سور کرایە دەرەوە، هەڵبژاردەی سعودیە بەهێزە و ئامادەیی هەمیشەیی لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیادا هەیە.

عیماد محەمەد وتیشی: سوپاسی یاریزانەکان دەکەم بۆ ئاستێکی نایاب و پابەندبوونیان بە ئەرکەکانیان لە هەردوو تایمی یارییەکەدا، تیپەکە یەکگرتوویی و کارەکتەری خۆی نیشاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەم یارییە لەبیربکەن و بیربکەنەوە و سەرنجیان لەسەر یارییەکەی داهاتووی ئوردن بێت، چونکە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس و یەکلاکەرەوەیە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی فەرمییان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.
بیلال کاکە