ئیبراهیمۆڤیچ باسی یاریزانەکانی میلان دەکات

PM:10:13:16/02/2025

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ رایگەیاند بەردەوام پێویستیان بە لیاو هەیە و بەشداریکردنی فێلیکسیش لە یارییەکان پەیوەستە بە راهێنەرەوە.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئەی سی میلان رایگەیاند، پێشبینی ئەوەی دەکرد بارودۆخەکان لەگەڵ سانتیاگۆ خیمینێز بە باشی بڕۆن، ئەو زۆر حەزی لە گۆڵکردنە و لە تیپێکدایە کە هەلی باش دروست دەکات.

ئیبراهیمۆڤیچ وتیشی: هاتنی ئەو هێرشبەرە بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاسان نییە، بەڵام ئێمە یارمەتی دەدەین خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت، هەنگاو بە هەنگاویش بەهێزتر دەبێت.

دوپاتیشیکردەوە، جۆواو فێلیکس هات بۆ یاریکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری، ڕاهێنەر ئەو کەسەیە کە بڕیار دەدات بەشداری بکات یان نا، ئەوە بەندە بە یارییەکان و ئاستەکەیەوە.

دەشڵێت: جواو فێلیکس یاریزانێکە هەمیشە تۆپەکەی دەوێت و کاتێک لە ئاستێکی باشدایە بارودۆخی تایبەت دروست دەکات، دەبێت بەشداری بکات و ئەمەش پەیوەستە بە ڕاهێنەرەوە.

دوپاتیشیکردەوە، لیاو هەمیشە ئاماژەیە بۆ ئێمە، ئامارەکانیش پشتڕاستی دەکەنەوە کە جیاوازی دروست دەکات تەنانەت کاتێک لە باشترین ئاستیشیدا نییە، هەر بۆیەش پێویستیان پێیەتی.
بیلال کاکە