PM:09:58:16/02/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا
یانەی رۆما بە تاکە گۆڵێکی ماتیاس سولی شکستی بە یانەی پارما هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی
25ـی خولی ئیتاڵیا یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی پارما.
تایمی یەکەم،
یارییەکی بەهێز بیندرا و لە خولەکی 31 جیۆفانی لیۆنی لە پارما بە کارتی سور کرایە
دەرەوە، گورگەکانیش ئەو هەلەیان قۆزتەوە و دوو خولەک دواتر ماتیاس سولی گۆڵی
پێشکەوتنی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکی
هاوسەنگ بیندرا و هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی ئەنجامەکە.
سەرەنجام یارییەکە
بەو تاکە گۆڵەی سولی کۆتایی هات و رۆما کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 37 خاڵ و لە پلەی
نۆیەم دەبیندرێت، پارماش پلەی 18ـەیە بە 20 خاڵ.
بیلال کاکە