میلان پلانی فرۆشتنی تیۆ هێرناندێزی داڕشتووە

PM:12:34:15/02/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی میلان پلانی فرۆشتنی تیۆیان داڕشتووە دوای ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری فەرەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیاندا بۆ نوێکردنەوەی.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت رایگەیاندوە، گۆڕانکاری نوێ و بەرچاو لە داهاتووی تیۆ هێرناندێز لەگەڵ یانەکەی رویداوە بەتایبەت دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانەی ئەی سی میلان بڕیاریانداوە لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری بەرگریکارە فەرەنسییەکە ببن پێش ئەوەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بێبەرامبەر لە یانەکەیان بڕوات.

لاگازێتا نوسیویەتی، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە، بەرپرسانی میلان لەگەڵ تیۆ نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە داواکاری قورسی هەیە کە یەکێکیان زیادکردنی مووچەکەیەتی.

دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ ئۆفەرێکی گەورە لەبەردەم یانە ئیتاڵییەکەدا نییە تا ئەو یاریزانە بفرۆشێت بەتایبەت دوای کشانەوەی یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەی لە کاتێکدا دوایین ئۆفەر کە پێشکەشیان کرا لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵیەوە بوو کە بڕەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو لە مێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵدا بەڵام ئەو یانەیە لەو کاتەدا فرۆشتنی رەتکردەوە.

خ . ک