PM:07:57:15/02/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا مانچستەرسیتی بە چوار گۆڵ
بێ وەڵام لە نیوکاسڵی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی
لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە یانەی نیوکاسڵ کردوو و بە هاتریکی مەرموش سێ خاڵیان
بەدەست هێنا.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 عومەر مەرموش گۆڵی یەکەمی
تۆمارکرد و پاشان لە خولەکی 24 و 33 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی و سێیەمی خاوەن
ماڵی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو بەڵام نیوکاسڵ نەیتوانی لەم گێمەدا هیچ
گۆڵێک تۆماربکات.
لە گێمی دووەمدا کوڕانی پیپ گواردیۆلا بەهەمان شێوەیە
دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 84جەیمس ماکاتی گۆڵی چوارەمی سیتی
تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی
مانچستەر سیتی کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 44 خاڵ و لە پلەی چوارەمدان و
نیوکاسڵیش بەم شکستە خاڵەکانی لە 41دا مایەوە و لە پلەی حەوتەمدایە.
لەلایەکترەوە ئەستۆن ڤێلا و ئیبسویچ تاون بە گۆڵێک
یەکسانبوون و فولهام دووبە یەک لە نۆتینگهامی بردەوە و بۆرنموسیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە ساوسامپتنی بردەوە.