PM:05:32:15/02/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر
بردنەوەی بەسەر لیستەر سیتی بەدەستهینا.
لە یارییەکەی هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ
لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لیستەر.
تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هەردوولا چەندین
هەلی گۆڵیان دروستکرد بەڵام هیچیان سەرکەوتوون نەبوون لە تۆماری گۆڵ.
لە تایمی دووەم، لەدوای هاتنە ناوەوەی مێرینۆ گەنەرز بە
تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و هەمان یاریزان لە خولەکەکانی 81 و 87 دوو گۆڵی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بەو دوو گۆڵە لە سودی تۆپ هاوێژەکان
کۆتایی هات، بەو بردنەوەیە ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی دووەمە و لیستەر 17
خاڵی هەیە و پلەی 17ی گرتووە.
بیلا کاکە