PM:09:04:15/02/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن دەیەوێت ئەنتۆنی لە هاوینی داهاتوودا
بگوازێتەوە و داوای لە مانچستەر یونایتد کردووە نرخەکەی کەم بکاتەوە.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بایرن
میونشن تەواو سەرسامن بە ئاستی ئەنتۆنی ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر
کڕینی ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە یانە باڤارییەکە تەنها
کێشەیان نرخی یاریزانەکەیە چونکە سەروو 60 ملیۆن یۆرۆیە و دەیانەوێت داوا لە
مانچستەر یونایتد بکەن نرخەکەی کەمتر بکاتەوە.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە بنەڕەتدا یاریزانی یانەی
مانچستەریونایتدە و لە ئێستادا بەشێوەی خواستن بۆ یانەی ریاڵ بیتس یاری دەکات و
ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و سەرنجی هەموانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
ئەنتۆنی لە یانەی ئەیاکس ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد
بەڵام پاش ئەوەی بووە یاریزانی یانە ئینگلیزییەکە تواناکانی بەتەواوی کەم بووەیەوە،
بەهۆی ئەوەی راهێنەری یانەکە لە تین هاگەوە گۆڕدرا بۆ ئامۆریم و ئەو راهێنەرە
پورتوگالییە بەتەواوی لە پلانەکانی دەری کردبوو، هەربۆیە مانیو بڕیاردا بەشێوەی
خواستن بیفرۆشێت.