پاریس ئەستێرەیەکی ریاڵ و یەکێکی لیڤەرپوولی کردووەتە ئامانج

PM:06:38:15/02/2025

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان ئەسینسیۆ و کۆناتێی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بیانگوازێتەوە.

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو دووانەیەکی بەهێز لە دڵی بەرگری دروستبکات، بەمەش هەردوو یاریزان رائول ئەسینسیۆ و ئیبراهیم کۆناتێی کردووەتە ئامانج.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، یانە فەرەنسیەکە دەیەوێت بەرگریکارێکی نایاب هاوشانی مارکینیۆس بگوازێتەوە، ئەویش کۆناتێیە لە لیڤەرپوولەوە، هەروەها گواستنەوەی ئەسینسیۆی لە ریاڵ مەدریدەوە کردووەتە ئامانج بۆ بنیاتنانی قۆناغی دوای مارکینیۆس.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆناتێ لاری نییە لە یاریکردن لە یاریگای باخچەی شازادەکان و دووبارە گەڕانەوە بۆ فەرەنسا، پاریسیش ئۆفەرێک بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرگریکارە ئیسپانییەکەی ریاڵ مەدرید ئامادە دەکات.

دوپاتیشکراوەتەوە، بەرپرسانی پاریس دەیانەوێت لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەسینسیۆ قسە بکەن تا خواستی یاریکردنی بۆ یانەکەیان بزانن، هەروەها ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کە سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی هەمیشە بە سەرەکی یاری ناکات.
بیلال کاکە