AM:11:50:15/02/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە مامەڵەی
خراپ لەگەڵ بەرازیلیەکان دەکات و ستایشی زیدان و رۆناڵدینیۆشی کرد.
رۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیمای هێرشبەری پێشووی
هەڵبژاردەی بەرازیل و خاوەنی یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی لە چاوپێکەوتنێکدا
رایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە چەقۆیەکی ژەهراویان لە گەدەی داوە.
رۆناڵدۆ دەڵێت، لە یانەی بەرشەلۆنە هەمیشە
بە شێوازێکی خراپ مامەڵە لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلییەکان کراوە و لە رابردوودا
هەمووان دەزانن ریڤالدۆ و نەیمار و رۆناڵدینیۆ بەهۆی ناکۆکی و شەڕەوە لەو یانەیە
رۆیشتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک یاریزانی
بەرشەلۆنە بووە وەرزێکی سەرسوڕهێنەری بەسەر بردووە و گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ
یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام دوای پێنج رۆژ ئاگاداریان کردەوە کە
ناتوانێت لە یانەکەیان بەردەوام بێت و دواتریش پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کرد.
رونیشیکردەوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە
مێژوودا هەندێک بڕیار دەدەن کە بە هیچ شێوەیەک هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەڕێیان
نەکردووە و کاریگەری خراپیشی هەبووە لەسەر یانەکە.
دڵنیاییدا لەوەی کە رۆناڵدینیۆ باشترین
یاریزان بووە لە هەڵبژاردەی بەرازیل یاری لەگەڵدا کردبێت و زیدانیش باشترین
یاریزان بووە لەسەر ئاستی یانەکان دڵخۆش بوبێت بە یاریکردن لەگەڵیدا بەڵام
گراڤیسین خراپترین یاریزان بووە یاری لەگەڵ کردبێت.
خ . ک