ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی جاکسۆن دەدات

AM:11:09:15/02/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ گواستنەوەی جاکسۆنی لە چێڵسیەوە کردووەتە ئامانج بەڵام چەند یانەیەکی تریش هەمان یاریزانیان دەوێت.

رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

زە سەن ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانەکەی مەدریدی پایتەخت چاودێری بارودۆخی نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری سەنیگالی لەگەڵ چێڵسی دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

ئاشكراشیکردووە، دێگ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرسامە بە توانای جەستەیی ئەو هێرشبەرە و ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

زە سەن دوپاتیکردووەتەوە کە ئەرکی یانە ئیسپانیەکە ئاسان نابێت لە گواستنەوەی نیکۆلاس جاکسۆن چونکە یانەکانی نیوکاسل یونایتد و ئەستۆن ڤێلاش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.

جاکسۆن لەم وەرزەدا بەشداری لە 24 یاری چێڵسی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، نۆ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

خ . ک