AM:10:42:15/02/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکا دوپاتیکردەوە خراپترین یاری ئەم پێشکەش
کردووە و پێویستە هەڵەکانیان چارەسەر بکەن.
دوای شكستەکەیان بەرامبەر برایتۆن بە سێ گۆڵی
بێبەرامبەر، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری یانەی چێڵسی رایگەیاند، هەست بە نیگەرانی و
بێهیواییەکی زۆر دەکات بەهۆی ئەو شکستە قورسەوە.
مارێسکا وتی، بەرامبەر برایتۆن خراپترین ئاستمان
پێشکەش کرد لەم وەرزەدا و یەکەمجارە یانەکەم بەو شێوەیە ببینم لەو کاتەی بوومەتە
راهێنەری، سەرجەم یاریزانەکانیش هەستیان بە نائومێدی دەکرد.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە
بەرزکردنەوەی ئاستمان هەیە بەتایبەت لەڕووی یاریکردنی بە کۆمەڵ، لە قۆناغێکی
هەستیارداین و بەزەیم بەو هاندەرانەمان دێتەوە کە هاتبوون بۆ بینینی ئەو یارییە.
دەشڵێت، هێرشبەری یەکلاکەرەوەمان نییە و
دەبێت بۆ یارییەکانی داهاتوو کیشەکانمان چارەسەر بکەین لەپێناو تۆمارکردنی گۆڵ جگە
لەوەش چارەسەری هێڵی بەرگریش بکەین.
رونیشیکردەوە، هەمیشە هەست بە بوونی
فشارێکی زۆر لەسەر خۆی و یاریزانەکانی دەکات و کاتێکی گونجاو نەبوو بۆ ئەو شکستە
بەڵام هێشتا هیوای زۆریان بەوە هەیە بتوانن لە چوار پلەی یەکەمدا کۆتایی بەم وەرزە
بهێنن.