رۆناڵدۆ بۆچی نەچووەتە یانەی فرانکفۆرت؟

PM:01:35:12/02/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری وەرزشی ئینتراخت فرانکفۆرت دەڵێت گفتوگۆی ناوخۆیان هەبووە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ بەڵام یاریزانەکە لە یانەکەیان گەورەتر بووە.

مارکۆس کرۆشێ بەرێوبەری وەرزشی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پۆدکساتێکی رۆژنامەی بیڵد باسی لەوەکرد لە ساڵی 2022 گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بۆ ریزەکانیان.

کرۆشێ لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئاکسێل هێلمانی بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەوکاتی یانەکە رۆژێک پێیوتووە با کریستیانۆ بگوازینەوە بەڵام ئەو سەریسوڕماوە و پێیوتووە ئایا گاڵتەی لەگەڵ دەکات.

وتیشی: هەرچەندە پلانێکی دارایی هەبوو بۆ کڕینی ڕۆناڵدۆ بەڵام ئەگەر ڕاستگۆ بم، تەنانەت ئۆفەری گواستنەوەی ڕۆناڵدۆم بۆ ئینتراخت نەخوێندەوە، یەکسەر ڕوون بوو کە گواستنەوەکە هیچ مانایەکی ئەوتۆی نییە.

بەڕێوبەرەکە هۆکارێکی سەرنجڕاکێشی باسکرد لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەستێرەکەیان نەگواستەوەتەوەو تێیدا وتی: جارێک قسەم لەگەڵ فابیۆ پاراتیسی بەڕێوەبەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆس کرد سەبارەت بەوەی کە ڕۆناڵدۆ چەندێک کاریگەری هەیە لەسەر یانەیەک، ئەویش پێیوتووە دەبێت هۆتێل بۆ خۆی و کەسە نزیکەکانی تەرخانبکەن و چەندین بابەتی تر، هەر لەو کاتەدا بۆی رونبوەتەوە کریستیانۆ زۆر گەورەیە بۆ ئینتراخت.

پاشان ڕۆناڵدۆ لە مانگی ئایاری 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسری سعودی کرد و یانەکەی فرانکفۆرتیش وەک یاریزانێکی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ ڕاندال کۆلۆ موانی واژۆ کرد.