ڤینیسیۆس باس لە گرێبەستی هیلال دەکات

PM:12:36:12/02/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس رەتیکردەوە هیچ گرێبەستێکی لە سعودیەوە پێشکەشکرابێت و دەڵیت دەمەوێت ماوەیەکی زۆر لە ریاڵ مەدرید بمێنمەوە.

لە ماوەی رابردوودا چەندینجار ناوی ڤینیسیۆس جونیۆر بە خولی سعودییەوە بەستراوەتەوە و بەشێک لە راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، لە بەرامبەر چوونی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ئەو وڵاتە سعودییەکان ئامادەن مووچەیەکی چەند سەد ملیۆنی پێبدەن و زیاتر لە ملیارێکیش بدەن بە ریاڵ مەدرید.

لە ئێستاشدا خودی یاریزانەکە لە پەراوێزی یاری یانەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی بۆ یەکەمجار لەو بارەیەوە دوا و بە تۆڕی تی ئێن تی وت: هیچ شتێک لەبارەی ئۆفەرەکان نازانم، تاوەکو ئێستا کەس قسەی لەگەڵ نەکردووم و دەبێ قسە لەگەڵ سەرۆک پێرێز بکەن، هیوادارم بۆ ماوەیەکی درێژ لە ریاڵ مەدرید بمێنمەوە چونکە ماڵی منە و دەمەوێت مێژوو لە یانەکە بنووسمەوە.

هەر لە هەمان چاوپێکەوتندا، ڤینیسیۆس رەخنەی توندی لە مامەڵەی ناوبژیوانان گرت و ئەستێرەکەی مەدرید پێی وایە، هەر کاتێک بەربدرێتەوە، لە کۆتاییدا کارتی زەرد بەو دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەیشاردەوە کە ئەویش فریشتە نییە بەڵام هێشتا شایەتی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە نییە.

ئەم رووداوانە لە کاتێکدایە یاریزانەکە یەکەمین ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردوەتەوە و چاوەڕێیە ریاڵ مەدرید ئۆفەرێکی بە هەلومەرجێکی باشتر پێشکەش بکات.