AM:01:06:12/02/2025
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید ریمۆنتادای بەسەر مان سیتیدا کرد و یۆڤانتۆس و دۆرتمۆندیش براوەبوون.
لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو بەڵام لە خولەکی 19 هالاند گۆڵی پێشکەوتنی کوڕانی گواردیۆلای تۆمارکرد، پاش ئەوەش سەرەڕای هەوڵەکان ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
لە تایمی دووەم، کوڕانی ئەنچیلۆتی بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 60یش گۆڵی یەکسانیان لە رێگای مباپێوە تۆمارکرد، دواتریش لە خولەکی 80 هالاند بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام پاش ئەوە ریاڵ مەدرید گەڕایەوە و لە خولەکەکانی 86 و دووی کاتی زیادکراو دوو گۆڵیان لەسەر یەک تۆمارکرد ئەنجامەکەی لە شکستەوە گۆڕی بۆ بردنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە ئایندهۆڤنی هۆڵەندی هێنا، دۆرتمۆندیش بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سپۆرتینگی بردەوە.