PM:09:17:11/02/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەسڕی
سعودیە هەوڵی گواستنەوەی نونێزی داوە بەڵام لیڤەرپول لەبەر نەبوونی شوێنگرەوەیەک
دەستبەرداری نەبووە.
یانەی
نەسڕی سعوودیە لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ داروین نونێز
ئەستێرەی ئۆروگوای یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بکات بەڵام یانە رەتیکردوەتەوە دەستبەرداری
ببێت و ئەوەش وایکرد جۆن دوران لە ئەستۆن ڤێلاوە بگوازنەوە.
بە
گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانە سعوودییەکە لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەستی
پێشکەش بە ریدز کردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە لە دوو کاتی جیاوازدا، بڕی دووەم
گرێبەستیش گەیشتووەتە 75 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکاریشی تێداهەبووە.
رۆمانۆ
ئەوەشی خستووەتە روو، لیڤەرپوول ئۆفەرەكەی نەسڕی رەتكردووەتەوە چونكە كاتی
پێوویستی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک لەبەردەستدا نەبووە و نەیویستووە لەم وەرزەدا لە کێبڕکێکان داببڕێت و یاریزانێکی گرنگی
لەدەستبدات.
نونێز
لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە
لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت،
لەم وەرزەش لەگەڵ یانەکە لە 32 یارییدا خاوەنی شەش گۆڵ وپێنج ئەسیستە.