هەمووان دژی ریاڵن و دەیانەوێت سزا بدرێت

PM:07:45:11/02/2025

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەواوی لایەنە وەرزشییەکانی ئیسپانیا دژی ریاڵ مەدرید وەستاونەتەوە بۆ سزادانی یانەکە.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریداوە رێکاری یاسایی لەدژی یانەی ریاڵ مەدرید بگرێتە بەر ئەویش لەسەر داوای یانەکانی دیکەی ئیسپانیا چونکە راگەیەندراوێکی لەدژی ناوبژیوانان بڵاوکردوەتەوە.

کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریداوە بچێتە بەرەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوانیش هاوڕان لەسەر سزادانی یانەکەی مەدرید و تەواوی یانەکانی تری لالیگاش پاڵپستیان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر تۆڕی ریلیڤۆ باسی لەوەکردبوو، تەواوی تۆپی پێی ئیسپانیا بە سەرجەم لایەنەکانیەوە پشتی یەکتری دەگرن بۆ سزادانی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەو رەخنانەی پاش یاری ئیسپانیۆل لە ناوبژیوانیان گرت.

جێی باسە، ریاڵ مەدرید بەردەوام لە رێگای کەناڵی فەرمی یانەکەی پێش یارییەکان و دوای یارییەکان قسە لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانان دەکات، هەندێکجاریش کەناڵی فەرمی مێرەنگی هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە ناوبژیوانانی لالیگا.