سلۆت: بردنەوەی پریمەر لیگ سەخترین کاری دونیایە

PM:09:58:11/02/2025

540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت دوپاتیکردەوە بردنەوەی پریمەر لیگ قورسترین کارە و ترسی خۆشی لە هەڵەی ناوبژیوان نەشاردەوە.

پێش روبەڕوبوونەوەی ئیڤەرتۆن لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 15ی پریمەر لیگ، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، مەرج نییە یارییەکانی ئەم مانگە پاڵەوانبوونیان یەکلایبکاتەوە، چونکە ئەوان لە ماوەی رابردووشدا بەوە راهاتوون لە 15 رۆژدا پێنج یاری ئەنجامبدەن، لەبەر ئەوەش هەموو یارییەکان گرنگن.

وتیشی: بردنەوەی پریمەرلیگ قورسترین کارە لە جیهاندا، چونکە زۆر تیپ هەن دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و لە 15 یاری لەسەر یەک تووشی شکست نەبن، ئەمەش واتای ئەوەیە دەکرێت بچوکترین هەڵە لە پاڵەوانبوون دووریانبخاتەوە.

سلۆت لە بارەی یاری دێربی وەرزی پێشووی لیڤەر و ئیڤەرتۆن وتی: وەرزی ڕابردوو یارییەکانم بینی، لە یارییەکدا لە گودیسۆن پارک ناوبژیوان بەشێوەیەکی تەواو یەکلایەنە بڕیاریدەدا، بۆ نموونە لەبیرمە کە 10 خولەکی یارییەکەدا 11 فیکەی ناوبژیوانم ژمارد، بەڵام لە کۆی ئەو 11 دانەیە، 10 فیکەیان لە بەرژەوەندی ئێڤەرتۆن بوو، یاریزانانی لیڤەرپوول ئامادەبوون و یارییەکی باشیان دەکرد، بەڵام هەر کە تۆپەکە دەگەیشتە پێیەکانیان ناوبژیوان فاوڵی لەسەر دەگرتن.