PM:11:05:10/02/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە روبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید
قورسە و ئەنچیلۆتیش دەڵێت یاریکردن بەرامبەر پیپ کابوسە.
پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پلەی ئۆفی
چامپیۆنز لیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، ئەوان بە هۆی
خراپی خۆیانەوە گەیشتوونەتە ئێرە، روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدریدیش هەمیشە سەختە و
سەرەڕای پێکانەکانیان ئەوان لە ئاستێکی بەرزدان.
نەشیشاردەوە راگردنی مباپێ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ ئەستەمە
و باسی لەوەکرد دەبێت کۆنترۆڵی یاریگا بکەن و مەترسی ئەو یاریزانانە کەمبکەنەوە، وە
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە پێویستە متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ریاڵ مەدرید بە پێکانی میلیتاو
توانیویەتی ئەسینسۆ بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی کارڤاخاڵ و ڤاسکوێزیش یاری ناکەن
ئەوە دەتوانن بە ڤاڵڤێردی جێگەکەی پڕبکەنەوە.
لەلایەکی ترەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید
رایگەیاند، یارییەکەیان وەک کلاسیکۆ وایە، روبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز دەبێت وەک یارییە
کۆنەکان و پێشبینیکردنی ئەوەی کە ڕوودەدات زۆر قورسە، دەبێت لە یارییەکەشدا
باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن.
لەبارەی ڤینیسیۆسیشەوە جەختی لەوەکردەوە یاریزانەکە
وەرزێکی باش بەرێدەکات و هەندێکجاریش ئاستی وەک پێویست نییە بەهۆی ئەو پێکانانەیە
تووشی بووە.
وتیشی: بە بۆچوونی من، ئێمە یەکێکین لە باشترین یانەکانی
ئەوروپا مان سیتیش بەهەمان شێوە، وە پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری
پاڵەوانێتییەکەیە و زۆر شتی بۆ تۆپی پێ زیادکردووە و روبەڕوبوونەوەی وەک کابوس
وایە.