PM:06:21:11/02/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارۆتای بەڕێوبەری ئینتەر میلان رەتیکردەوە گرێبەستیان پێشکەش بە فیلیکس کردبێت بۆ گواستنەوەی.
جواو فیلیکس کە ئەزموونی یاریکردنی بۆ یانەکانی بەنفیکا و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی هەیە، پاش پەیوەندیکردنی بە ئەی سی میلانەوە بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئینتەر میلانی ڕکابەری یانەکە هەوڵی گواستنەوەی داوە بەڵام بەهۆی گرنگیدانی بە ڕۆسۆنێری بڕیاریدا ئەو یانەیە هەڵبژێرێت.
فیلیکس لەو بارەیەوە وتی: بەڕێوەبەری کارەکانم قسەی لەگەڵ کردم لەو بارەیەوە، پێی وتم کە ئینتەرمیلان ئۆفەرێکیشی پێشکەش کردووە، بەڵام من وتم پێشتر دەستم بە دانوستانەکان لەگەڵ میلان کردووە و بیر لە چوون بۆ میلان دەکەمەوە، مەحالە بچمە ئینتەر.
لە بەرامبەردا جۆزێپی مارۆتای بەرێوبەری ئینتەر میلان لە پەراوێزی یاری رابردوویان بە رۆژنامەنووسانی وت: ئێمە دەستمان بە هیچ دانوستانێک نەکرد بۆ گواستنەوەی جواو، چەند بژاردەیەک لە بەردەستماندا هەبوون بەڵام لەبەر رێزی ئەوەی لەگەڵ یانەی تر گفتوگۆیان کردبوو هەنگاومان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیاندا نەنا.