PM:04:47:11/02/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دادگا تانەکەی ئەسێنسیۆی رەتکردەوە و
لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەردەوام دەبێت.
رائول ئەسێنسیۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ
مەدرید لە ماوەی رابردوودا تۆمەتبار کرا بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێكی 16 ساڵان
لەگەڵ چەند یاریزانێکی تری ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید لە ساڵی 2023، دواتر یاریزانەکەش
تانەیدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو دۆسیەیەی کرد.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەکانی
ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، دادگای لاس پالماس تانەکەی ئەسێنسیۆی بۆ داخستنی ئەو
دۆسیەیە رەتکردەوە و دڵنیاییدا کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە و هاوڕێکانیدا
بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە دادگا نوسیویەتی، چەند
بەڵگەیەکیان هەیە کە ئەسێنسیۆ بەشدار بووە لە کارەکەدا ئەگەر لانی کەم بە
بڵاوکردنەوەی بابەتەکەش بێت، جگە لەوەش یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەردا وتویەتی
کە ئەسێنسیۆ گرتە ڤیدۆییەکەی پیشانداوە لە رێگەی ئەپلیکەیشنی وەتسئەپەوە.
رۆژنامەکان دوپاتیانکردووەتەوە، ئەگەر ئەو
دۆسیەیە بەسەر ئەو یاریزانەدا ساغببێتەوە ئەوا لانی کەم هەریەکەیان بۆ ماوەی چوار
ساڵ زیندانی دەکرێن لەگەڵ پێبژاردنی بڕە پارەیەکی زۆر.
خ . ک