ئیساک لە ئیسپانیاوە داواکراوە

PM:01:52:11/02/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی ئیساک دەکات و یاریزانەکەش سەرسامە بە شێوازی کارکردنی یانەکە.

پرۆگرامی ئیڵ چیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە هەڵکشانی تەمەنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی وای لە بەرپرسانی بلەوگرانا کردووە پلان بۆ شوێنگرەوەی دابنێن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە خوان لاپۆرتا تەواو سەرسامە بە تواناکانی ئەلیکساندەر ئیساک و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.

نیوکاسڵ ئامادەیە ئەو ئەستێرە سویدییە بفرۆشێت و یاریزانەکەش بە شێوازی کارکردنی بارسا سەرسامە بەڵام ئەوەی ئەوەی گواستنەوەیەی بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزکردووە نرخی یاریزانەکەیە کە نزیک دەبێتەوە لە 100 ملیۆن یۆرۆ، لەهەمان کاتدا خواستی زۆر لەسەر ئیساک کە لەلایەن یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسناڵەوە گرنگی پێدەدرێت.

گرێبەستی ئەلیکساندەر ئیساک لەگەڵ نیوکاسڵ لە هاوینی سالی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.

ئیساک لە ماوەکانی رابردوودا ئەزموونی یاریکردنی هەبووە لە خولی ئیسپانیا و لە یانەی ریاڵ سۆسیداد یاری کردووە و ئێستاش لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداری 95 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 54 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.