PM:01:15:11/02/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس
ئارەزوی گواستنەوەی هۆیلاند دەکات و مانچستەر یونایتد ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ
دەستبەرداری ببێت.
رۆژنامەی
زەسەن بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت هاوینی داهاتوو بە چەند
گرێبەستێک یانەکەیان بەهێزتر بکەن و دووبارە بیگەرێننەوە ناو ڕکابەرییەکان.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەکردووە یەکێک لەو یاریزانانەی خانمە پیرەکە بە جدی بیر لە کڕینی
دەکاتەوە راسموس هۆیلاندە لە یانەی مانچستەر یونایتد.
ئەو ئەستێرە
دانیمارکییە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستێکی باش پێشکەش ناکات و یانەکەی ئامادەیە لە
هاوینی داهاتوودا بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت و بە پارەکەی جێگرەوەیەک
بگوازێتەوە.
گرێبەستی
هۆیلاند لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە
بۆ مانچستەر ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
راسموس
هۆیلاند ماوەی دووساڵە یاری بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دەدات لەوماوەیەدا
توانیوێتی بەشداری 74 یاری بکات و 23 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.