PM:12:19:11/02/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی یانەی
نەسر لەگەڵ ڕۆناڵدۆ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژ
بکەنەوە.
ڕۆژنامەی شەرق
وەسەت بڵاویکردۆتەوە، کارگێری یانەی نەسر لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گەیشتوونەتە
ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی تر و بە زارەکی هەمووشتێک
کۆتایی هاتووە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە سعودییەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی وردەکاری
تەواوی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
ڕۆناڵدۆ لە
مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی نەسر کردووە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز
و نیو بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر.
ئەستێرە پورتوگالییەکە
لە دوای هاتنی بۆ یانەی نەسر لە 90 یاریدا 82 گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی 19
ئەسیستە.
جێگای سەرنجە
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێی خۆی لە یانەی
نەسڕ دەهێنێت، چونکە زۆر دڵخۆشە بە یاریکردن لە شانشینی سعودیە، بەڵام نازانێت بەدیاریکراوی
کەی ئەو بریارە دەدات.